PM:04:05:02/12/2024
4112 جار خوێندراوەتەوە
دژى دواکەوتنى مووچەکانیان بەشێک لە فەرمانگە و قوتابخانەکان لە سلێمانى بایکۆتى دەوامیان کرد
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، دژەی دواکەوتنی موچەکانیان فەرمانبەران و مامۆستایان لە بەشێک لە فەرمانگە و قوتابخانەکان لە سلێمانى بایکۆتى دەوامیان کرد.
هاوکات وتیشیان، سەرباری بوونى داهاتی ناوخۆی و هاتنى بەشێک لە پارەى
موچە لە بەغداوە بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر موچەیان پێنادات و بێباکە لە خراپی گوزەرانیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەردەوام موچەی موچەخۆران دوا دەکەوێت و بە چەند
مانگ جارێک موچە دەدرێت ئەمەش بووەتە هۆی بار گرانی گوزەران و باری ژیانی هاوڵاتیان.