PM:01:19:02/12/2024
27672 جار خوێندراوەتەوە
کۆمەلی دادگەریی رایگەیاند، بەهۆی بەشداری کردنی هێرۆ عەتار لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بریارماندا بە دەرکردنی ناوبراوە لە ریزەکانی کۆمەڵی دادگەریی.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، کۆمەڵی دادگەریی لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، "جەماوەری کوردستان، حیزب ولایەنە سیاسیەکان، ئێمە لە کۆمەڵ دادگەریی و لەبەر تەزویر بریاری بەشداری نەکردنمان دا لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان".
هەروەها وتیشی، "لەبەر تەزویر و دیزاینی دەنگ و کورسی بۆ چەند لایەنێک و بۆ ئەوەی بە بەشداریمان نەبینە بەشێک لەو پەرلەمانە دیزاینکراوە، بریاری بەشداری نەکردنمان دا، هەر کاندیدێکی لیستی کۆمەڵ پابەند نەبێ ئەوا لە ریزەکانی کۆمەڵ دەردەکرێت".هەربۆیە ئەمڕۆ بەهۆی بەشداریکردنی هێرۆ عەتار لە کۆبونەوەی پەرلەمانە دیزاینکراوەکەی
کردوەو بڕیارماندا بە دەرکردنی ناوبراو لە ڕیزەکانی کۆمەڵی داگەری".