PM:12:13:02/12/2024
1856 جار خوێندراوەتەوە
زۆرینەى فراکسیۆنەکان گەیشتوونەتە بیناى پەرلەمانى کوردستان و بڕیارە کەمێکی تر یەکەم دانیشتن، بە سەرۆکایەتی محەمەد سلێمان پەرلەمانتاری نەوەی نوێ وەک بە تەمەنترین پەرلەمانتار بەرێوەدەچێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، زۆرینەى فراکسیۆنەکان گەیشتوونەتە بیناى پەرلەمانى کوردستان و چەندین کونسوڵ و نوێنەرى وڵاتان لە هەرێم و عێراق ئامادەى دانیشتنەکە دەبن.
ئاماژە بەوەش کرا، بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانى کوردستان، لە یەکەم دانیشتنی
پەرلەمان سەرۆکی تەمەن کە بەتەمەنترین ئەندامى پەرلەمانە سوێندی یاسایی دەخوات و
پاشان تەواوى ئەندامانى پەرلەمان سوێندى یاسایی دەخۆن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر بەپێی پەیرەوی ناوخۆ دەبێت لە یەکەم دانیشتنى پەرلەمان
دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کە لە سەرۆک و جێگر و سکرتێر پێکدێن بە دەنگی زۆرینەى
رەها واتە بە ٥٠ کۆ یەکی ئەندامانى پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن.