سەردێڕ:

بەرپرسێکى حکومەتى کاربەڕێکەر: کاردەکەین هەر سێ موچە تا کۆتایی ئەمساڵ بدرێت

AM:10:32:02/12/2024

4532 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکى حکومەتى کاربەڕێکەر رایگەیاند، لە هەوڵدان تاکو ئەو بەشەی لە مووچەی مانگی ١٠ کە نەنێردراوە ئەویش بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکومەتى کاربەڕێکەر بە میدیاى پارتى راگەیاندووە، کار لەسەر ئەوە دەکەن، هەرسێ مووچەی ١٠ و ١١ و ١٢ تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ بدرێن."

هاوکات وتوشیەتى، ئەگەر لە بەشێک لە بەشەکان پارەی تەرخانکراو نەمابێت، بە وتەی دارایی عێراق، لە بەشی دیکەی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان پارە هەیە و دەکرێت گواستنەوەى بۆ بکرێت و ئێستا هەوڵەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامن."

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ، وەزارەتی دارایی عێراق ٧٦٣ ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی ١٠ـی هەرێمی کوردستان خەرج کرد بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر تا ئێستا بڕیاری دابەشکردنی موچەی نەداوە و داوای زیاتر لە ٢٣٠ ملیار دیناری تر لە بەغدا دەکات و ئامادە نییە لە داهاتى ناوخۆ پارەی موچە تەواوبکات و رادەستى بەغداشى ناکات.













گەلەری