سەردێڕ:

ئایا خواردنی شیر و ماسی بەیەکەوە مەترسیدارە؟

PM:07:47:01/12/2024

2556 جار خوێندراوەتەوە

هەمیشە بیستوومانە دوای خواردنی ماسی خواردنەوەی شیر مەترسیدارە جا لە هەمان ژەمدا بێت یان لە هەمان ڕۆژدا چونکە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون یان کێشەی بێزارکەری هەرس، لێرەدا زانیارییەکان دەخەینەروو.


لە ماڵپەڕی "webteb" بڵاو کراوەتەوە لە ڕووی زانستییەوە هیچ زیانێکی تەندروستی سەلمێنراو نییە لە خواردنی شیر یان بەرهەمە شیرییەکان دوای خواردنی ماسی، ئەم باوەڕە بەربڵاوە ڕەنگە تەنها بیروباڕی کۆمەڵگا بێت و هیچ بنەمایەکی زانستی لە پشتەوە نەبێت.

چونکە پسپۆران پێمان دەڵێت هیچ هۆکارێک نییە بۆ نیگەرانی خواردنی ماست یان شیر لەگەڵ ماسی، بەڵام ڕەنگە هەندێک کەس لە کاتی خواردنەوەی شیر دوای ماسی رووبەرووی کێشەی هەرسکردن ببنەوە ئەمەش زۆرجار بەهۆی کێشەی دیکەوە دەبێت وەک بەرگەنەگرتنی لاکتۆز بەهۆی شیرەوە، پیسبوونی ماسی، یان هەستیاری بە شیر یان ماسی.

لەمبارەیەوە پسپۆرانی خۆراک جەختیان لەوە کردەوە کە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی زانستی نییە بۆ هیچ زیانێکی تەندروستی نییە کە بەهۆی خواردنەوەی شیرەوە دوای خواردنی ماسی رووبدات، هەردووکیان بە سەرچاوەیەکی گرنگی ماددە خۆراکیەکان دادەنرێت کە پێویستن بۆ ڕێجیمێکی تەندروست، هەروەها دەتوانرێت پێکەوە بخورێت وەک بەشێک لە خۆراکی تەواو، بەڵام هەستیاری و پیسبوون و خراپبوونی شیر و ماسی دەبێت لەبەرچاو بگیرێت یان ئەو کەسانەی کێشەی بەرگەنەگرتنی لاکتۆزیان هەیە.













گەلەری