PM:03:22:01/12/2024
1820 جار خوێندراوەتەوە
مارگەریتا ئارزۆمانیان، پسپۆڕی خۆراک لە روسیا ئاشکرایکردووە، ئەو قسەیە راست نییە کە دەوترێت گوێزەر بۆ تەندروستیی چاوەکان باشە و یارمەتی بەهێزبوونی بینایی دەدات.
ئەو پسپۆرە لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی سپۆتنیکی روسی رایگەیاندووە، خواردنی گوێزەر و بلوبێری تەنانەت ئەگەر بە بڕێکی زۆریش بخورێن هیچ سوودێک بە بینایی چاوەکان ناگەیەنن، ئەو قسەیەی کە دەوترێت گوێزەر و بلوبێری رێگریی لە کزبوونی بینایی چاو دەکەن هەڵەیە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەو دوو میوەیە ئاستی بینایی چاوەکان باش ناکەن،
چونکە ئەگەر توانای بینین لاواز بێت هیچ رەگەزێکی خۆراکی ناتوانێت چارەسەری بکات".
روونیکردووەتەوە، لە پێناو پاراستنی تەندروستیی چاوەکان گرنگی بە سیستمی خۆراکی
هەمەجۆر بدرێت کە دەوڵەمەند بێت بە ڤیتامین و کانزاکان، هەروەک وتوویەتی "پێویستە
لە سیستمی خۆراکیدا ترشە چەوری ئۆمێگا سێ و لیۆتین و زینک و ڤیتامین ئەی و بی و سی
و ئی تێدا بێت، هەموو ئەو ماددە خۆراکییانە پێکەوە سوودیان دەبێت".
ماسی ئۆمێگای سێی تێدایە و لیۆتین لە سەوزە و زینک لە پاقلەمەنییەکان و ڤیتامینەکان
لە تۆ و جەرەسدا هەیە، هەموو ئەم خۆراکانە بە بڕی هاوسەنگ بخورێت پارێزگاریی لە تەندروستیی
چاوەکان دەکەن.