سەردێڕ:

رێبوار ئەوڕەحمان: دیاریکردنی ئەو ١٦ دۆلارە بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت کاتییە

PM:02:16:01/12/2024

2004 جار خوێندراوەتەوە

بەغدا بۆ کۆتاییهێنان بە بەقاچاخبردنى نەوت و دیارنەمانى داهاتەکەی لەلایەن پارتى و یەکێتى و هەرێمیش بۆ بەدەستهێنانى داهاتێکى زیاتر لە بەغداوە، هەوڵەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم چڕتر کردووەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ، رێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق هەر لەسەر پرسی دەستپێکردەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دیاریکردنی ئەو ١٦ دۆلارە کاتییە و بۆ ماوەی شەست رۆژ ئەو رێکەوتنە کراوە.

لای خۆشیەوە ئەلینا رۆمانۆوسکی ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە هەولێر و بەغدا کێشەکانیان چارەسەر بکەن و هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆرییەوە دەستپێبکاتەوە. وتیشی، بۆ ئەو مەبەستە ئەمریکا ئامادەییە هاوکاری هەردوو حکومەت بکات.

هەرچى تورکیاشە، کە نەوتەکە لە خاکەیەوە هەناردە دەکرێت، لە زاری وەزیری دەرەوە رایگەیاندوە، بەرەوپێشچونى ئەرێنى هەیە بۆ دەستپێکردنەوەى پرۆسەکە و ئەوانیش لاى خۆیانەوە ئامادەکارییان کردووە.

بەهۆی نەگەڕانەوە بۆ حکومەتی عێراق و بەتاڵانبردنی دۆلار بە دۆلاری پارەی فرۆشتنی نەوت لە لایەن پارتی و یەکێتییەوە، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٢٠ مانگە ڕاگیراوە و زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلار زیان بەر دارایی عێراق و هەرێم کەوتووە. ئاماژەکانیش بەو ئاڕاستەیەن، داهاتی نەوت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنیدا لە خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستاندا دەبێت و چیتر وەک پێشتر پارتی و یەکێتی ناتوان داهاتەکەی تەخشان و پەخشان بکەن.

 

 

 

 

 













گەلەری