PM:12:58:01/12/2024
1292 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، دانوستانی ئەم جارەی لایەنە براوەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، دانوستانێكی جیاوازو و درێژ خایەن دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، لەتیف نێروەیی، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی، ئاماژەی بەوەش کرد، دانوستانەکان ئاڵۆز و فرەچەشنن، کەدەبنە لەمپەرو بەربەست لەبەدەرم چۆنییەتی دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، یەکێتی دانوستان لەگەڵ پارتی ناکات تەنها بۆ دابەشكردنی پۆستەكان،
بەڵکو یەکێتی دانوستان دەکات لەسەر شێوازو چۆنییەتی راستکردنەوەی رێرەوی حكومڕانی
و نەهێشتنی شوێنەواری هەڵە وجیاکاری و نادادییەکانی كابینەكانی رابردوو بەتایبەتی
کابینەی نۆ.
باسی لەوەشکرد، لە كابینەكانی پێشوودا یەکێتی شەریك نەبووە بەڵكو بە ناچاری
و لەبەر بەرژەوەندی گشتی بەشداری لە كابینەكانی پێشوودا کردووە.