PM:03:35:29/11/2024
972 جار خوێندراوەتەوە
ژمارەیەک دەرچووی دانەمەزراو لە هەڵەبجە گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن، ئەوان دەڵێن شایستەی دامەزراندن و داواکارییەکانیان رووی لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٩ـی ١١ـی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە ژمارەیەک دەرچووی دانەمەزراو گردبوونەوە و داوا لە حکومەت دەکەن دایان بمەزرێنێت و هەروەک خۆیان دەڵێن رێژەی بێکاری لە پارێزگای هەڵەبجە زۆرە.
دەرچووی دانەمەزراوەکان ئاماژەیان بەوەش کرد، شایستەی دامەزراندن و رووی داواکارییەکانیان لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی
عێڕاقە و داوادەکەن حکومەتی هەرێم و عێڕاق دایان بمەزرێنێت.