سەردێڕ:

مستەفا عەبدوڵا: هەرێم هەر مانگە و کۆمەڵیک ناو بۆ لیستی موچە زیاد دەکات

PM:03:09:29/11/2024

1488 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو رایگەیاند، هۆکاری کێشەکانی نێون هەرێم و بەغدا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمە، چونکە هەر مانگێک کۆمەڵێک ناوی دیکە بۆ لیستی موچە زیاد دەکات.


ئەمڕۆ هەینی ٢٩ـی ١١ـی ٢٠٢٤، مستەفا عەبدوڵا، بەرپرسی کارگێڕی مەکتەبی یەکگرتوو بە میدیای حیزبەکەی رایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم هەموو مانگێک کۆمەڵێک ناوی دیکە بۆ لیستی موچە زیاد دەکات و ئەوەش کێشەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستکردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکاری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمە و پابەند نابێت بە داواکارییەکانی بەغدا و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە.

 













گەلەری