AM:10:07:29/11/2024
1600 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەڵمانیا زیاد لە ٤٠ کۆچبەری کوردی دیپۆرتکردەوە بۆ عێراق و یەکێک لە پەنابەرەکان دەڵێت، بە زۆرەملێ ناردوینیانەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٩ـی ١١ـی ٢٠٢٤، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەڵمانیا لە چوارچێوەی پاراستنی سنورەکانی و کەمکردنەوەی کۆچبەری نایاسایی زیاتر لە ٤٠ کۆچبەری کوردی دیپۆرتی بەغدا کردووەتەوە.
هاوکات، بەپێی زانیارییەکان، ئەڵمانیا دەستی کردووە بە دیپۆرتکردنەوەی
ئەو پەنابەرانەی کە کێشەیان هەیە و پێشتر مافی پەنابەرێتیان رەتکراوەتەوە یان
تاوانبارن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بە پێی ئامارەکانی ئاژانسی شانگێن نیوز، ئەڵمانیا
ساڵانە پێویستی بە ٢٨٨هەزار هێزی کارى زیاترە، هاوکات لە ساڵی ٢٠٢٣ دا نزیکەى ١٧ هەزار
پەنابەر دیپۆرت کراونەتەوە ئەوەش بە هۆکاری ڕەتکردنەوەی مافى مانەوە و ئەنجامدانی
تاوان.