سەردێڕ:

رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆ هۆکاری دواخستنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمە

PM:10:59:28/11/2024

1852 جار خوێندراوەتەوە

دوو هەفتە زیاترە بەغدا چاوەڕوانی هەرێمە بەشێکی داهاتی ناوخۆی رادەست بکات لە بەرامبەر ناردنی مووچەی مانگی ١٠ بۆ مووچە خۆران بەڵام حکومەتەکەی پارتی و یەکێتی ئامادە نییە داهاتەکە رادەست بکات.


بەغدا رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنى موچەى مانگی ١٠ بەڵام حکومەتەکەی پارتی و یەکێتی لەگەڵ ئەوەی داهاتەکە نادات بە بەغدا ئامادەش نییە یەک دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆران خەرج بکات، رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆش بە هۆکاری دواخستنی ناردنی پارەکە دادەنرێت.

بە پێی زانیارییەکانیش پارتی و یەکێتی پێشتر ڕێکەتوون کە داهاتی ناوخۆ ڕادەست نەکەن چونکە هیچکامیان ئامادە نین لەو پشکەی بەریان دەکەوێت کەم بکات.

پیشتریش، چاوگێک لە حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ٧٦٣ ملیار دینار بۆ موچەی مانگی ١٠ـی هەرێم خەرجکراوە و رۆژی یەکشەممە پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری هەرێم.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لەسەر دواکەوتنی موچەی هەرێم سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوسراوێکدا داوای روونکردنەوەی لە وەزیری دارایی کردووە و لە وەڵامدا وەزارەتی دارایی باسی لەوە کردووە، بەهۆی رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆوە موچەی هەرێم دواکەوتووە.













گەلەری