سەردێڕ:

بۆ کۆنترۆڵکردنی بازرگانی بە مرۆڤەوە؛ بەریتانیا و هەرێم رێککەوتنێکیان واژۆ کرد

PM:08:14:28/11/2024

3628 جار خوێندراوەتەوە

کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێم رایگەیاند، لە یەکەم سەردانی وەزیری ناوخۆی بەریتانیادا بۆ عێراق و هەرێم چەند رێککەوتنێکی بۆ هاوکاریی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە هاوبەشەکان و بەرزکردنەوەی ئاسایشی سنوورەکان و ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک واژۆ کرد.


کونسوڵخانەی بەریتانیا رایگەیاند، ئێڤێت کوپەر وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێم گفتوگۆی لەگەڵ وەزیرانی هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

باسی لەوەش کردووە بەریتانیا و هەرێمی کوردستانی عێراق رێککەوتن لەسەر بەهێزکردنی کارە هاوبەشییەکانیان وەک رووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراوەیی و پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان.

ئەوەشی خستووەتە روو، بەریتانیا و هەرێم رێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو زانیارییانەی کە قاچاخچییەکانی مرۆڤ بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوی دەکەنەوە و هاوڵاتیان هۆشیاردەکەنەوە لە مەترسی رێگاکانی کۆچکرد.

باسی لەوەش کردووە، هاوبەشی نیوان هەرێم و بەریتانیا گرنگە بۆ بنیاتنانی ئاسایش و سەلامەتی خەڵک و سەردانی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕەنگدانەوەی خۆبەخشی بەریتانیایە بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری و گەشەپێدانی درێژخایەن لە هەرێمی کوردستانی عێراق، لەسەر بنەمای دەیان ساڵەی هاوکاری نزیک و ئامانجی هاوبەش.













گەلەری