PM:05:58:28/11/2024
6296 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیان ٧٦٣ ملیار دینار بۆ مووچەی هەرێم خەرجکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی ١١ـی ٢٠٢٤ چاوگێک لە حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ٧٦٣ ملیار دینار بۆ موچەی مانگی ١٠ـی هەرێم خەرجکراوە و رۆژی یەکشەممە پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری هەرێم.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری
ئێن ئاڕ تی، لەسەر دواکەوتنی موچەی هەرێم سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوسراوێکدا داوای
روونکردنەوەی لە وەزیری دارایی کردووە و لە وەڵامدا وەزارەتی دارایی باسی لەوە
کردووە، بەهۆی رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆوە موچەی هەرێم دواکەوتووە.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "رێککەوتن
بۆ ناردنی موچە لەسەر دوو بنەمایە یەکەم بەغدا شایستەی فەرمانبەرانی هەرێمی
کوردستانی هەژمار کردووە، لەگەڵ بابەتی بودجەی خەرجی راستەقینە و ئەو داهاتەی
حکومەتی هەرێم دەبێت رادەستی بکات هەژماریان کردووە، لەگەڵ ئەو مانگانەی پێشتر
ناردوویانە و ئەو سێ مانگەی ماوە، ئەو پارەیە کە ماوەتەوە دەرکەوتووە ٧٦٣ ملیار
دینارە، ئەمە دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان و دەبێت هەرێمیش داهات رادەست بکات و
مووچە بدرێت."