بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کۆتا قۆناغی سەرژمێری رۆژی شەممەی داهاتوو دەستپێدەکات، ماوەی ١١ رۆژ بەردەوام دەبێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دڵزار حەمەساڵح بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، باشتر وایە لە کاتی قۆناغی کۆتایی سەرژمێرییدا سەرۆکی خێزان لە ماڵەوە بێت و ئەگەر ئەو لە ماڵەوە نەبێت کەسێک بێت زانیاری تەواوی خێزانەکەی پێ بێت چونکە پرسیارەکان وردن.
دەشڵێت، لە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووەوە قۆناغی کۆتایی سەرژمێری دەست پێدەکات و ماوەی ١١ رۆژ دەخایەنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، نوسینی کەم تێدایە زۆریش
ئاسانە بژمێرەکان زۆر بەتوانان ئەگەر تابلێتەکان کێشەی بۆ دروست نەبێت کەمتر لە ١١
رۆژ تەواو دەبێت
هەر بژمێرێک لە نێوان ١٠٠ بۆ ١٢٠ خێزانیان
بەردەکەوێت و هەمان ئەو بژمێرەی لە قۆناغی یەکەمو دووەم سەردانی خێزانەکانی کردوە بۆ
قۆناغی سێیەم سەردانییان دەکاتەوە.
باسی لەوشکرد، هەر کەسێک لە ماڵەوە بێت بتوانێت
جوابی هەموو پرسیارەکان بداتەوە، کێشە نابێ ئەندامەکانی تری خێزانەکە لە ماڵەوە
نەبن بەڵام سەرۆکخێزان لە ماڵەوە بێت باشترە.