PM:02:06:28/11/2024
1656 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بە ئێن ئار تی راگەیاند، دانوساندنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ئاڵۆز دەبێت چونکە دانوساندنەکان فرە لایەنن
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە ئێن ئار تی راگەیاند، پێکهێنانی حکومەتی نوێ کاتی زۆری دەوێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمجارە قسەکردن نیە
لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان لە بەینی دوو لایەن، بەڵکو دانوستانە لەسەر شێوازی حکومرانی،
چۆنێتی نەهێشتنی ئەو کەموکورتی و جیاوازی و نادادپەروەریەی کە هەبووە.
وتیشی،
هێنانە کایەی حکومەتێکی نوێی خزمەتگوزار و دادپەروەر، هەڵبەتە دەبێت حکومەتێکی بێ
کەموکورتی پێک بهێنرێت ئەمەش کاتی زۆر دەوێت و ئاڵۆزە.