سەردێڕ:

بۆ مووچەی مانگی ١٠ شاندێکی حکومەتی کاربەڕێکەر لە بەغدان

AM:10:39:28/11/2024

21424 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیار وایە رەزامەندی لەسەر ناردنی ٧٦٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت، شاندێکی تەکنیکی حکومەتی کاربەڕێکەریش بۆ بابەتی مووچەی مانگی ١٠ لە بەغدان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تی، شاندێکی حکومەتی کاربەڕیکەر گەیشتە بەغداد بۆ بابەتی مووچەی مانگی ١٠، کە بەڕێوبەری ژمێریاری وەزارەتی دارایی و راوێژکاری وەزارەتی دارایی هەروەها نوێنەری حکومەتی کاربەڕێکەر لە بەغدا، لە هەرێمەوە گەیشتونەتە بەغدا.

هاوکات چاوگێکیش لە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو ٧٦٠ ملیارەی بڕیارە بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێم کورتهێنانی هەیە و لە ئیستادا لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ئەو کورتهێنانە پڕ بکەنەوە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "ئەم رێککەوتنە لەسەر دوو بنەمایە، یەکەم شایستەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی هەژمار کردووە، لەگەڵ بابەتی بودجەی خەرجی راستەقینە و ئەو داهاتەی حکومەتی هەرێم دەبێت رادەستی بکات هەژماریان کردووە، لەگەڵ ئەو مانگانەی پێشتر ناردوویانە و ئەو سێ مانگەی ماوە، ئەو پارەیە کە ماوەتەوە دەرکەوتووە ٧٦٣ ملیار دینارە، ئەمە دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان و دەبێت هەرێمیش داهات رادەست بکات و مووچە بدرێت."















گەلەری