سەردێڕ:

ناتانیاهۆ: ئەگەر گروپە چەکدارەکان مەرجی ئاگربەست بشکێنن ئەوا ئێمەش هێرش دەکەینەوە سەریان

PM:10:52:26/11/2024

1476 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەگەر گروپە چەکدارەکان مەرجی ئاگربەست بشکێنن، ئەوا دووبارە هێرش دەکەنەوە سەریان.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ١١ی ٢٠٢٤ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، جەنگ کۆتایی نایەت هەتا دانیشتوانی باکوری ئیسرائیل بە سەلامەتی نەگەڕێنەوە ناوچەکانیان.

ئەوەشی خستەڕوو، بە هەر شێوازێک گروپە چەکدارەکان مەرجی ئاگربەست بشکێنن، ئەوا دووبارە هێرش دەکەنەوە سەر گروپە چەکدارەکانی لوبنان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر لوبنان، زیاتر لە سێ هەزار و ٧٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٦ هەزار کەسیش برینداربوون.













گەلەری