رێبەری باڵای ئێران ئاماژەی بەوەکرد، "پێویستە حوکمی لەسێدارەدان لە دژی سەرۆکەکانی ئیسرائیل دەربکرێت نەک فەرمانی دەستگیرکردن".
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ١١ی ٢٠٢٤ عەلی خامنەیی رێبەری ئێران لە راگەیەنراوێکدا وتی، پێویستە حوکمی لەسێدارەدان لە دژی سەرۆکەکانی ئیسرائیل دەربکرێت نەک فەرمانی دەستگیرکردن.
وتیشی: فەرمانی دەستگیرکردنیان دەرکردووە و ئەمەش بەس نییە، دەبێت سزای لەسێدارەدان
بۆ ئەو سەرکردە تاوانکارانە دەربکرێت.
عەلی لاریجانی راوێژکاری خامنەیی: ئێران خۆی بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل
ئامادە دەکات.
مەسعوود پێشەشکیان سەرۆک کۆماری ئێران داوا لە پاپا فرانسیس دەکات دەستوەردان
بکات بۆ وەستاندنی شەڕەکە.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، رۆژی پێنجشەممە، فەرمانی
دەستگیرکردنی لە دژی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گالانت، وەزیری
پێشووی بەرگری ئیسرائیل، لەگەڵ محەمەد دیاب ئیبراهیم ئەلمەسری ناسراو بە محەمەد ئەلدێیف،
سەرکردەی بزووتنەوەی حەماس دەرکرد.
دادوەرەکانی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان لە بڕیارەکەیاندا ئاماژەیان بەوە
کردووە کە زەمینەی بەس هەیە بۆ ئەوەی باوەڕی بەوە هەبێت کە نەتانیاهۆ و گالانت لە رووی
تاوانکارییەوە بەرپرسیارن لە کردەوەکان لەوانە کوشتن و گۆشەگیری و بەکارهێنانی برسێتی
وەک چەکی شەڕ وەک بەشێک لە "هێرشێکی بەرفراوان و سیستماتیکی دژی خەڵکی مەدەنی
دانیشتوانی غەززە”.