سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، کاربکەن بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی لە کەرتی غەززە دەستبەسەرکراون، هاوکات ئاماژەی بە چارەنووسێکی تاریک کرد بۆ دانیشتوانی غەزە
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ١١ی ٢٠٢٤ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "بانگەواز بۆ دانیشتووانی غەززە دەکەم، ئێوە دەتوانن ژیان هەڵبژێرن و داهاتووی خۆتان و داهاتووی بنەماڵەکانتان گەرەنتی بکەن، یان دەتوانن خۆیان بە وێرانکاری و مردنەوە بچەسپێنن .”
بە پێی راپۆرتی تایمز ئۆف ئیسرائیل، ناتانیاهۆ باسی چارەنووسی دەیان بارمتەی
دەکرد کە لەلایەن حەماسەوە لە ناو کەرتی غەززە دەستبەسەر کرابوون.
وتیشی: ئێمە پابەندین بە گەڕاندنەوەی هەموو بارمتەکان هەموو هەوڵێک بۆ گەڕانەوەی
هەموو بارمتەکان.
سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشنیارەکەی دووبارە کردەوە کە پێنج ملیۆن دۆلار بە هەر
کەسێک بارمتەیەک بە زیندووی ئازاد بکات.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل کلیپێکی ڤیدیۆیی حەماس پشتڕاستدەکاتەوە،
ڕۆژی شەممە، تەرمی بارمتێک پیشان دەدات کە بزووتنەوەکە دەڵێت لە هەڵمەتێکی ئیسرائیلدا
لە باکووری کەرتی غەززە کوژراوە، هەروەها نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە قسەی لەگەڵ
دایکی بارمتەکەدا کردووە.
پێدەچێت ئێستا نزیکەی ١٠٠ بارمتەی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە هەبن و بەگوێرەی
خەمڵاندنەکانی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل تەنها نزیکەی نیوەیان لە ژیاندا ماون.