سەردێڕ:

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و فەڵەستین بەردەوامە

PM:06:14:17/11/2024

868 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عەرەبیەکەکان رایانگەیاند، بەرپرسی پەیوەندییە میدیاییەکانی گروپە چەکداریەکانی لوبنان لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر بەیروت کوژراوە، میدیا فەڵەستینیەکانیش رایانگەیاند کە ٧٠ کەس لە باڵەخانەکانی باکوری کەرتی غەزە گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ١١ی ٢٠٢٤، میدیا عەرەبیەکەکان رایانگەیاند محەمەد عەفیف بەرپرسی پەیوەندییە میدیاییەکانی گروپە چەکداریەکانی لوبنان، لە ئەنجامی هێرش کردنە سەر بەیروت لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بەمیدیا عەرەبیەکانی رایگەیاند که هێرشەکە بۆ سەر ناوچەی راس نبعه بووە، شوقەیەکیان کردووەته ئامانج که نووسینگەی پارتی بەعسی تێدایه، هەروەها ئامانجی هێرشەکە بۆ سەر محەمەد عەفیف بووە.

هاوکات، میدیا فەڵەستینییەکان بەپشت بەستن بەسەرچاوە پزیشکییەکان رایانگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر باکوری کەرتی غەزە ٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

وتەبێژی بەرگری شارستانی مەحمود باسال، لە غەزە ئاشکرای کرد لەهێرشەکەدا بۆ سەر شارۆچکەی بەیت لاحیا ، ٢٦ تەرمیان دۆزیوەتەوە کە بەشێکیان ژن و منداڵ بوون، لە کاتێکدا لانیکەم ٥٩ هاوڵاتی لەژێر بینا روخێنراوەکان بێسەروشوێنن کە زۆرینەیان منداڵ و ژنن.

تا ئێستا لانیکەم ژمارەی گیان لەدەستدانی شەڕەکەبۆ ٤٣ هەزار و ٨٤٦ کەس بەرزبووەوە.


 













گەلەری