سەردێڕ:

زیلینسکی: لە ٢٠٢٥ کۆتایی بە جەنگ دێنم

PM:05:16:16/11/2024

2356 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، دەیەوێت لە ٢٠٢٥ـدا بە رێگەی دیپلۆماسی کۆتایی بە جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ روسیادا بهێنێت، بەڵام سەرۆکی روسیا ئاشتی ناوێت.


ئەمڕۆ شەممە، ١٦ـی ١١ـی ٢٠٢٤ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، سوپای روسیا لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەرەوپێشچوونی خێرایان لە دژی سوپای ئۆکرانیا بەدەستهێناوە کەرەستەی جەنگی پێشکەوتوویان پێیە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "لەلای خۆمانەوە دەبێت هەموو هەوڵێک بدەین بۆ ئەوەی لە ساڵی داهاتوودا ئەم شەڕە کۆتایی پێبهێنین و دەشبێت بە ڕێگەی دیپلۆماسی کۆتایی پێبهێنین".

باسی لەوەش کرد، ئۆکرانیا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە رۆژئاوا بە بەهێزییەوە دژی داگیرکاری روسیا وەستاوەتەوە و بەردەوامە لە بەرگری لە خاکەکەی.

دەشڵێت، ئەگەر جگە لە پوتین قسە لەگەڵ هیچ لایەنێکی دیکە نەکەین ئۆکرانیا زۆر بە قورسی باجی گفتوگۆنەکردن دەدات و جەنگەکە دەدۆڕێنێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە زیاتر لە دوو ساڵە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە و تا دێت هەردوولا هێرشەکانیان بۆسەر یەکتر چڕدەکەنەوە، بەو هۆیەشەوە بە هەزاران کەس لە هەردوولا گیانیان لەدەستداوە و بە هەزارانی دیکەش برینداربوون.















گەلەری