سەردێڕ:

ئیسپانیا؛ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خانەیەکی بەساڵاچوان نزیکەی ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:05:33:15/11/2024

808 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا رایانگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خانەیەکی بەساڵاچوان لە شارۆچکەیەکی باکووری ئیسپانیا نزیکەی ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.


دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە کردووە، لە شارۆچکەیەکی باکووری ئیسپانیا ئاگر لە خانەیەکی بەساڵاچوان کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا، ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون و برینی دوانیان سەختە.

باسیان لەوەش کردووە، ئاگرەکە سەرەتا لە یەکێک لە ژوورەکانی ناو خانەکە کەوتووەتەوە و دواتر تەشەنەی سەندووە، دوای گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەکە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیان لە ماوەی دوو کاتژمێردا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئەوەشیان خستە روو، لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە بەردەوامە.

ئەم ئاگرکەوتنەوەیە، دوای چەند هەفتەیەک لە لافاوێکی وێرانکەر دێت کە رۆژهەڵاتی ئیسپانیای گرتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و هەزارانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات لافاوەکە بە خراپترین کارەساتی سروشتی لە مێژووی وڵاتەکەدا ناسێنرا.













گەلەری