PM:11:28:14/11/2024
2748 جار خوێندراوەتەوە
دواى یەکلاکردنەوەى دەنگی ئەندامانى هەڵبژێردراو کۆمارییەکانی ئەمریکا زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەرایشیان مسۆگەر کرد، بەوەش زۆرینەى هەردوو بەشەکەى کۆنگرێسیان بەدەستهێنا.
میدیاکانى ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دوای ئەو سەركەوتنە یەكلاكەرەوەی كە لە هەردوو ویلایەتی ئەریزۆنا و كالیفۆرنیا بەدەستیان هێنا، ژمارەی كورسی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران گەیشتە ٢١٨ كورسی لە کۆی ٤٣٥ کورسی، بەم ژمارەیەش توانییان زۆرینە لەناو ئەنجومەنی نوێنەران دروست بكەن.
هاوکات، پێشتریش لە ئەنجومەنی پیران کۆمارییەکان زۆرترین کورسیان
بەدەستهێنا و لە ئێستادا خاوەنی ٥٣ کورسی ئەنجومەنی پیرانن لە کۆی ١٠٠ کورسی.
ئەوەش لەدوای ئەوە دێت، رۆژی پێنجی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی
ئەمریکا ئەنجامدرا و دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا و
بڕیاریشە لە رۆژی ٢٠ـی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو وەکو سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەستبەکار
بێت.