سەردێڕ:

لیژنەی باڵای سەرژمێری: قەدەغەی هاتوچۆ لە شەوی ١٩ـی مانگەوە دەستپێدەكات

PM:03:43:11/11/2024

2164 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی باڵای سەرژمێریی عێراق رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ لە عێراق و كورستان لە شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ـی مانگەوە دەستپێدەكات و دوو رۆژ دەخایەنێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی باڵای سەرژمێریی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆی سەرژمێری لە نێوان قەزا و ناحیە و پارێزگاكان دەبێت و بۆ حاڵەتی زۆر تایبەت نەبێت رێگە بە هاتوچۆ نادرێت.

باسی لەوەش کرد، بۆ رۆژنامەنووسان باجی تایبەتیان پێدەدرێت و رێگەیان پێدەدرێت بۆ هاتوچۆکردن.

هاوکات، لیژنەی باڵای سەرژمێریی عێراق داوا لە هاوڵاتیان دەكەن لە رۆژانی سەرژمێریدا لە ماڵه‌كانیان بمێننەوە و هاوكاری تیمەكانی سەرژمێری بكەن، لە هەرناوچەیەك سەرژمێرییەكە كرا قەدەغەی هاتوچۆ نامێنێت.













گەلەری