سەردێڕ:

ژمارەی گیانلەدەستدان و برینداربوون لە تەقینەوەکەی پاکستان بەرزبووەتەوە

AM:11:51:10/11/2024

1120 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی باڵای پاکستان رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان و برینداربوون بەهۆی تەقینەوەیەکەی دوێنێی باشووری رۆژئاوای پاکستان بەزربووەتەوە و بەپێی دوایین ئامار لە رووداوەکەدا ٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٢ کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ شەممە، حەمزە شەفەق، بەرپرسی باڵای پاکستان رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان و برینداربوون لە تەقینەوەکەی رۆژی رابردووی پاکستان لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر زیادی کردووە بۆ ٢٦ گیانلەدەستدان و ٦٢ بریندار.

ئاماژەی بەوەش کرد، برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.

باسی لەوەش کرد، هێشتا لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە لەلایەن تیمەکانی پۆلیس بەردەوامە.













گەلەری