سەردێڕ:

عێراق دەست دەکات بە دابەشکردنی نەوت

AM:11:23:10/11/2024

1816 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەمڕۆوە دەست دەکەن بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەن بەسەر هاوڵاتیاندا و بڕی نەوتەکە ١٠٠ لیتر دەبێت بۆ هەر خێزانێک.

ئاماژە بەوەش کراوە، کۆمپانیاکانی دابەشکردنی سووتەمەنی راسپێردراون بە ئەرکی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا.

ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق هەموو ساڵێک لە کاتی نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما، دەست دەکات بە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا، لە هەرێمیش حکومەتی کاربەڕێکەر لەبەرامبەر بەرمیلێک نەوت ١٠٤ هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەر دەگرێت. هاوڵاتیانیش دەڵێن، ئەمە دابەشکردن نیە، بەڵکو فرۆشتنەوەی نەوتەکەیە بە خەڵک.













گەلەری