AM:09:15:09/11/2024
892 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی پاکستان رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە باشووری رۆژئاوای پاکستان، زیاتر لە ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی پاکستان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە وێستگەی شەمەندەفەری شاری کوێتا لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە تەقینەوەیەک روویداوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی ئامارە
سەرەتاییەکان بەهۆی تەقینەوەکە زیاتر لە ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤٠
کەسیش بریندار بوون، پێشبینیش دەکرێت رێژەکە بەرزتر ببێتەوە.
باسی لەوەش کرد، لەدوای رووداوەکە تیمەکانی
پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.