پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا ماوه‌ی یاسادانانى ئەم وەرزە بۆ ماوه‌ی ٣٠ رۆژ درێژبكرێته‌وه، بڕیارە لەو ماوەیەشدا دەنگ لەسەر سێ پڕۆژە یاسای جێی مشت‌ومڕ بدرێت.
سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بڕیاردراوه به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسادانان بۆ وه‌رزی دووه‌م بۆ ماوه‌ی مانگێك، بڕیاره‌كه‌ش له رۆژی ٩ـی ئه‌م مانگه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقیش لەو ماوەیەدا دەنگ
لەسەر پڕۆژەیاسای دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و ماڵەکان بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانیان
(بە تایبەتیش لە ناوچە جێناکۆکەکان) دەدرێت.
لەپاڵ ئەوەشدا، بڕیارە ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژەی پێشنیازکراوی
باری كه‌سێتی بدرێت، جگه له‌وه‌ش پەرلەمان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری دووه‌می
یاسای لێبوردنی گشتی دەنگ دەدات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەریەک لەم پڕۆژە یاسایانە مشتومڕی زۆری لەناو
پێکهاتەکانی پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا دروست کردووە و مانگی رابردووش ئەو یاسانە
هێنرانە پەرلەمان و لە قۆناغى دەنگدادا مشت‌ومڕ لەنێوان پەرلەمانتاران دروستبوو و
بەهۆیەوە دەنگدانەکە بەڕێوەنەچوو.