کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وەفادارییان تەنها بۆ ئەمریکایە نەک حزب و سەرۆک و پیرۆزبایی لە کاندیدی سەرکەوتووی کۆمارییەکان کرد.
کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وەفادارییان تەنها بۆ ئەمریکایە نەک حزب و سەرۆک.
باسی لەوەش کردووە، هەرچەندە ئەنجامی
هەڵبژاردنەکان بە دڵی دیموکراتەکان نەبووە، بەڵام بەڵێنەکانیان بۆ ئەمریکا و
گەلەکەی وەک خۆی دەمێنێتەوە و هەوڵی جێبەجێکردنیان دەدەن.
ئەوەشی خستە روو، رێزی دەنگ و بژاردەی گەل
دەگرن و بەردەوام دەبن لە هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی ئازادی و دیموکراسی.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکادا دۆناڵد
ترەمپ جارێکی دیکە بوو بە سەرۆکی ئەو وڵاتە و بەڵێنی چاکسازی و پاراستنی سنورەکان
و باشترکردنی ئابووری داوە.