سەردێڕ:

بۆ رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە؛ بەریتانیا شاندێک دەنێرتە عێراق

PM:07:40:06/11/2024

1464 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی بەریتانیا لە زاری سەرۆک وەزیرانی ولاتەکەوە بڵاویان کردووەتەوە، بەریتانیا چەندین ئەفسەر و سەرباز دەنێرێتە عێراق بۆ هەوڵدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی باندەکانی قاچاخچێتی مرۆڤ لە کەناڵی ئینگلیزدا.


میدیاکانی بەریتانیا لە زاری کیەر ستامەرەوە ئاماژەیان بەوەش کردووە، لەڕێگەی هەڵمەتەکانی سۆشیاڵ میدیاوە عێراقییەکان ئاگادار دەکرێنەوە لە مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی و رێگریکردن لێیان، هەروەها ئەو ئەفسەرانەی رەوانەی عێراق دەکرێن لە ئاستی نێودەوڵەتییدا کار دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

باسیان لەوەش کردووە، باندەکانی قاچاخچێتی زیاتر لە هەرێمی کوردستان چالاکن و لە ماوەی رابردوودا چەندین باند دەستیر کراون لەنێویاندا بارزان مەجید ناسراو بە دوپشک.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، تا ئێستا ٣١ هەزار و ٩٤ کەس بە بەلەمی بچوکەوە لەمساڵدا لە کەناڵی ئینگلیزەوە هەوڵی پەڕێنەوەیان داوە یان پەڕیونەتەوە.













گەلەری