ساڵانە لەگەڵ دەستپێکردنی بارانباریندا، بابەتی بارانی پەڵە دێتە ئاراوە، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە زۆرینەی ناوچەکانی سنووری پارێزگاکە "پەڵەی داوە". لێپرسراوی کەشناسی و کشتوکاڵی سلێمانیش دەڵێت، "لە هەر ناوچەیەک ٧٠ بۆ ١٠٠ ملم باران ببارێت، ئەوا پەڵەی داوە".
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی چەند رۆژێکە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە، لە سنووری گەرمیان، شارەزوور، هەڵەبجە و زۆرینەی ناوچەکانی شارباژێڕ زەوی پەڵەی داوە.
ئاماژەی بەوەش کرد،
لە بەشێکی ئەو ناوچانەی کە سەختن و خاکەکەیان رەقە، پێویستە بارانێکی زیاتر ببارێت
تاوەکو پەڵە بدات، بەڵام ئەو ناوچانەی کە خاکەکەیان نەرمە، پێویستیان بە بڕێکی کەمتر
لە بارانە.
هاوکات، کارزان
لەتیف، لێپرسراوی کەشناسی و کشتوکاڵی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە هەر
ناوچەیەک ٧٠ بۆ ١٠٠ ملم باران ببارێت، ئەوا پەڵەی داوە.
لەلایەکی دیکەشەوە،
عیسا جەلال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە زۆرینەی
ناوچەکانی سنووری چەمچەماڵ پەڵەی داوە و ئەو ناوچانەی کە پەڵەیان نەداوە، پێویستیان
بە بارانی زیاترە.
پەڵە چییە؟
وهك شارهزایانى
كشتوكاڵ و كهشناسی باسی دهكهن، پهڵهدانى زەوی لهو كاتانهوه روودهدات كه
چینی سەرەوەی خاک بە قوڵی ٣٠ تاوهكو ٤٠ سانتیمهتر بههۆى بارانهوه تەڕ بووبێت.
رێژەی باران و
ماوەی بارانبارین
بە وتەی شارەزایانی
کشتوکاڵ و کەشناسی، ئەگەر نمەبارانی هێواش و بەردەوام ببارێت، دەگونجێت لە هەندێک
حاڵەتدا بە بارینی ٢٠ تا ٢٥ ملم باران پەڵە بدات، بەوپێیەی بارانەکە بە تەواوەتی دەچێتە
ناو خاکەوە، لە بەرامبەریشدا، ئەگەر بارانبارین بەلێزمە و بەخوڕ بێت، ئەوا هەندێک
جار بە بارینی ٦٠ ملم بارانیش پەڵە نادات، چونکە بەپێی پێویست خاکەکەی تەڕ نەکردووە.
بارانی پەڵە کەی
دەبارێت؟
دوای کۆتاییهاتنی
هاوین و سەرەتای پایز، کاتی بارانی پەڵەیە، ئەگەر لە رێكەوتی ١٥ـی تشرینی یەکەم تاوەکو
١ـی تشرینی دووەم بارانی تەواو ببارێت ئەوا پەڵەی پێشوەختەیە.
ئەگەر لە ١ـی تشرینی دووەم تاوهكو ١٠ـی تشرینی دووەم بارانی تەواو ببارێت ئەوا پەڵە لە کاتی خۆیەتی.
ئەگەر تا کۆتایی
تشرینی دووەمیش بارانی پێویست نەباری، ئەوا پەڵە دواکەوتووە.
سوودی بارانی پەڵە
چییە؟
لە دێر زەمانەوە،
خەڵکی بە گشتی و بەتایبەت جوتیاران چاوەڕوانی بارانی پەڵە بوون، بەوپێیەی بارانی پەڵە
بەتەواوی خاک تەڕ دەکات و خاکەکە ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی کشتوکاڵی تێدا بکرێت.
خەڵکیش لە
رابردوودا لەرێگەی بەکارهێنانی گاسنی كیڵانى زهوییەوە پشکنینیان بۆ پەڵەدان کردووە،
بەجۆرێک، ئەگەر لە کاتی کێڵانی زەوییەکەدا بەتەواوی تەڕ بووبێت، ئەوا پەڵەی داوە و
کشتوکاڵیان لە زەوییەکەدا کردووە.
ئیحسان
سابیر-سلێمانی
هۆگر عەدنان-چەمچەماڵ
هونەر فارس-کەلار