سەردێڕ:

کۆمسیۆن: وادەی تۆمارکردنی تانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی هەرێم کۆتایی هاتووە

PM:05:12:03/11/2024

2500 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆن کۆتاییهاتنى کاتى تۆمارکردنى تانەکانى لەسەر ئەنجامەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان راگەیاند و دەشڵێت، لە ماوەى هەفتەیەکدا وەڵامی تانەکان رادەستى دەستەى دادوەریی هەڵبژاردنەکان دەکەن.


کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەر چوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان ٤١ تانە لەسەر ئەنجامەکان تۆمارکراون، بە شێوەیەک، لە هەولێر ١٢ تانە و لە سلێمانی ٢٥ تانە و لە دهۆک سێ تانە و لە هەڵەبجەش یەک تانە تۆمارکراون.

ئەوەشی خستووەتە روو، لەماوەی حەوت رۆژدا وەڵامی تانەکان ئامادە دەکەن و رەوانەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی دەکەن.

باسی لەوەش کردووە، دەستەی دادوەری هەڵبژاردن ماوەی ١٠ رۆژی پیویستە بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرجەم تانەکان.

رۆژی ١٨ و ٢٠ـی ١٠ بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.


 













گەلەری