PM:04:40:03/11/2024
1532 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە گەڕەکی شۆراو لە کەرکوک ئاو چووەتە ناو ژمارەیەکی زۆر لە ماڵەکانەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی بارانەکەوە ئاوێکی زۆر لە گەڕەکەدا کۆبووەتەوە و ئاو چووەتە ناو زیاتر لە ٣٠ ماڵی گەڕەکەوە.
باسی لەوەش کرد، هەر بە هەمان هۆکار ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و قوتابخانەیەکیش
ژێرئاو کەوتوون، بەشێک لە هاوڵاتیانیش ماڵەکانیان چۆڵ کردووە.
ئەوەشی خستە روو، تا ئێستا زیانی گیانی تۆمار نەکراوە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر ماڵەکان کەوتووە.
هاوڵاتیانی گەڕەکەکە باس لەوە دەکەن، ساڵی رابردووش لەکاتی بارانبارینی بەخوڕ
ئاو چووەتە ناو ماڵەکانیانەوە. دەشڵێن، لایەنی پەیوەندیدار دەڵێت ئامادەکاری
تەواومان کردووە لەمساڵدا، بەڵام لەگەڵ یەکەم شەپۆلی بارانبارین رووبەڕووی هەمان
دۆخ بوونەتەوە.