سەرباری توندبوونەوەى ململانێکانى نێوانیان هەناردەى غازی روسیا بۆ وڵاتانى ئەوروپا ١٥٪ زیادیکردووە.
ئاژانسی هەواڵى تاسی روسی بڵاوی کردەوە، بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای گازپڕۆم، لە ١٠ مانگی ئەمساڵدا هەناردەکردنی غاز لە روسیاوە بۆ ئەوروپا ١٥٪زیادی کردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٦ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن مەتر پێ سێجا.
ئاژانسی تاس ئاماژەی بەوەش کردووە، لەهەمان ماوەی ساڵی رابردوودا هەناردەی
غازی روسیا بۆ ئەوروپا نزیکەی ٢٣ ملیار پێ سێجا بووە و لە تەواوی ساڵەکەدا
هەناردەی غاز بۆ ئەوروپا گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٨ ملیار و ١٥٠ ملیۆن مەتر پێ سێجا.
باسی لەوەش کردووە، هەناردەکردنی غاز بۆ وڵاتانی ئەوروپا لەلایەن روسیاوە
لەڕێگەی خاکی ئۆکرانیاوە بۆ ١٢ ملیار و ٨٥٠ ملیۆن مەتر پێ سێجا بەرزبووەتەوە کە
بەوارد بە ساڵی رابردوو بەڕێژەی٧٪زیادی کردووە.
ئەوەش لەکاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا
بەردەوامە و بەهۆی جەنگەکەشەوە پەیوەندی وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ روسیا لە زۆر
بواردا لە دۆخی دژایەتیکردن دایە.