سەردێڕ:

ئەم خواردنانە لەسەر گەدەی بەتاڵ مەخۆ

AM:08:31:02/11/2024

2672 جار خوێندراوەتەوە

زۆر خواردن هەیە ئەگەر بە سکی بەتاڵ بیانخۆیت، رەنگە ناڕەحەت ببیت، ئەمەش چەند هۆکارێکی لە پشتەوەیە.


لێرەدا ئەو خواردنانە دەخەینە روو کە پێت وایە تەندروستن، بەڵام پێچەوانەکەی راستە، لە خوارەوە دیارترین ئەو خۆراکانە دەخەینە روو کە باشتر وایە بە گەدەی بەتاڵ نەخورێت چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی ئازاری گەدە و سکچوون.

پسپۆڕان جەخت لەسەر پێویستی نەخواردنەوەی قاوە و شەربەتی لیمۆ و سۆدە و بەهارات دەکەنەوە لەسەر گەدەی بەتاڵ.

کافاین ئارەزووی خواردن سەرکوت دەکات، بۆیە باشتر وایە کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێر دوای ژەمی بەیانیان قاوە بخۆیتەوە، هەروەها پێویستە لە بەیانیاندا واز لە بەهارات و سۆسی تیژ بهێنیت چونکە مەترسی تووشبوون بە هەوکردنی گەدە یان برینی گەدە زیاد دەکات.

سەبارەت بە خواردنی ساندویچ لەگەڵ خەردەل یان بەهاراتی تیژی تر، هاندەری جەستەیە، بەڵام لەلایەکی ترەوە راستەوخۆ دەبێتە هۆی هەوکردنی گەدە.

زیانبەخشترین مادەکانی گەدەی بەتاڵ بریتین لە خواردنەوە گازییەکان، خواردنەوەی بەردەوامیان لەسەر گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس وەکو هەوکردنی گەدە و برینی گەدە.

پێویستە لەگەڵ نانی بەیانیدا شەربەتی لیمۆ بخورێت، چونکە یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات بەمەرجێک شەربەتەکە سروشتی و تازە بێت.














گەلەری