سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانى عێراق گەیشتە تورکیا

PM:01:39:01/11/2024

1760 جار خوێندراوەتەوە

لە سەردانێکدا بۆ تورکیا، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە ئەو وڵاتە بڕیارە لەگەڵ سەرۆکى تورکیا لەسەر چەند مەلەفێک گفتوگۆ بکات.


نوسینگەى محەمەد شیاع سودانى باسى لەوەکردووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی تورکیا لەسەر چەند مەلەفێکى هاوبەش گفتوگۆ دەکەن.

عێراق و تورکیا خاوەنى چەندین مەلەفى هاوبەشن، لەسەروهەمویانەوە ئەمنى و ئابوریی و کێشەى ئاو، تائیستا چەندین رێککەوتنى گشتگیریان واژۆکردووە، بەڵام هێشتا بەشێکى کێشەکانیان چارەسەرنەکراون.

لە ماوەی رابردووشدا سودانی ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی لەرێگەی رێککەوتنی هاوبەشەوە لەگەڵ تورکیادا پشکی ئاوی پێویستی دابین کردووە و بەردەوامیشن لە گفتوگۆکانیان.

پێشتریش، بە بڕیاری سەرۆک وەزیران، حەوت لیژنە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ رێککەوتنەکانی نێوان عێراق و تورکیا پێکهێنران و سودانى داواى لە وەزارەتەکانى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو و ئاوەدانکردنەوە کرد، پڕۆژە پێویستەکانى کەرتى ئاو پێشکەش بکەن، بەتایبەت ئەو پڕۆژانەی پەیوەندیدارن بە بەنداوەکان و رووبارەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ٢٢ـی مانگی نیسانی ئەمساڵ، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراقی کرد و پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، چەندین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارە جیاجیاکاندا لەنێوان هەردوو وڵات واژۆ کران.













گەلەری