سەردێڕ:

گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات

PM:09:33:31/10/2024

4664 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات و ئەنجومەنی نوێنەران دەستی کرد بە ژماردن و ریزکردنی دەنگەکان.


بەپێی ئەنجامی دەنگەکان، تا ئێستا کاندیدی سوننەکان (مەحمود مەشهەدانی) بە بەدەستهێنانی ١٦٠ دەنگ لەپێش سالم عیساوییە کە ٣٤ دەنگی بەدەستهێناوە، هاوکات ٢٠ دەنگ پووچەڵن.

لە گەڕی یەکەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقدا، کاندیدی سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان (مەحمود مەشهەدانی) زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ، دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دەستی پێکرد و هەریەکە لە مەحمود مەشهەدانی و سالم عیساو و تەلاڵ روبەیعی و عامر عەبدولجەبار کاندیدن بۆ ئەو پۆستە.

پێشتر،حەیدەر مولا ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەربە هاوپەیمانی عەزم بۆ میدیا عێراقییەکان ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم لایەنە سوننەکان رێککەوتوون لەسەر تێپەراندنی مەحمود مەشهەدانی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

رۆژی ١٤ـی ١١ـی ساڵی رابردوو، دادگای فیدراڵیی عێراق، لەسەر سکاڵای لەیس دلێمی پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق، کۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان هێنا.


 













گەلەری