وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەی پشتگیریکردنی کۆریای باشوورن بە هەموو جۆرە چەک و کەلوپەلێکى سەربازى، هاوکات کۆریای باکوریش موشەکێکی بالیستی کیشوەر بڕی تاقیکردەوە.
لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە سەردانێکدا بۆ کۆریاى باشوور و کۆبوونەوەى لەگەڵ وەزیرى بەرگرى ئەو وڵاتە پشتگیری واشنتۆنی بۆ سیئۆل دوپاتکردەوە بە هەموو جۆرە موشەک و سیستمى بەرگری ئاسمانی و چەکی پێشکەوتووی ئەتۆمی، وتیشی بەنیازن مەشقی سەربازی لەگەڵ سیئۆل ئەنجام بدەن.
باسی لەوەشکرد، نزیکەی ١٠ هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە روسیان و نێردراونەتە
ریزی پێشەوەی شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا.
لەبەرامبەریشدا کۆریای باکوور رەتیکردەوە سەربازی بۆ روسیا ناردبێت و لە
دوای ئەو قسانەشەوە ئاژانسی فەرمی وڵاتەکە باسی لەوەکرد، کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای
باکوور بەهێزترین موشەکی کیشوەر بڕی خۆی تاقیکردەوە وەکو نیشاندنای هێزی خۆی بەرامبەر
وڵاتانی دیکە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی رابردوو سیئۆل رایگەیاند، ئەگەر هەیە پێش ئەنجامدانی
هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کۆریای باکوور چەکی ئەتۆمیش تاقی بکاتەوە.