سەردێڕ:

سوپای روسیا: دەستمان بەسەر شارۆچکەیەکی دیکەی ئۆکرانیادا گرتووە

PM:06:27:29/10/2024

1112 جار خوێندراوەتەوە

سوپای روسیا رایگەیاند، دەستیان بەسەر ناوچەی سیلیدۆفیدا گرتووە کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و ژمارەی سەربازەکانیان لە ناوچەی پۆکرۆڤسک زیادکردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای روسیا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ناوچەی سیلیدۆفی کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢٠ هەزار کەسە لەژێر دەستی سوپای روسیادایە.

هاوکات دەستیان بەسەر ناوچەکانی گێرنیک، کاترینیڤکا و بۆگۆیاڤلێنکادا گرتووە.

هاوکات، بەپێی نوێترین ئامارەکان لە مانگی ١٠ـدا روسیا دەستی بەسەر ٤٧٨ کیلۆمەتر چوارگۆشەی خاکی ئۆکرانیادا گرتووە.

پێشتریش، ئەمینداری گشتی رێکخراوی ناتۆ رایگەیاند، تا ئێستا ٦٠٠ هەزار سەربازی روسیا لە جەنگی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئۆکرانیادا کوژراون. دەشڵێت، "روسیا بەبێ هاوکاری دەرەکی ناتوانت بەردەوام بێت لە جەنگ بۆ ئەوەش پەنای بۆ کۆریای باکوور بردووە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، جەنگی روسیا و ئۆکرانیا نزیکەی سێ ساڵە بەردەوامی هەیە و بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە روسیا داوا دەکات سەرجەم ئەو خاکەی پێندرێت کە سەربازانی وڵاتەکەی لە ماوەی جەنگدا دەستیان بەسەردا گرتووە و ئۆکرانیا پەشیمان ببێتەوە لە بەئەندامبوون لە ناتۆ، لە وەڵامیشدا ئۆکرانیا دەڵێت، سازش لەسەر خاکی وڵاتەکەیان ناکەن.















گەلەری