سەردێڕ:

ناتۆ: ٦٠٠ هەزار سەربازی رووسی لە جەنگدا کوژراون

PM:06:23:28/10/2024

1600 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری گشتی رێکخراوی ناتۆ رایگەیاند، تا ئێستا ٦٠٠ هەزار سەربازی روسیا لە جەنگی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئۆکرانیادا کوژراون. دەشڵێت، "روسیا بەبێ هاوکاری دەرەکی ناتوانت بەردەوام بێت لە جەنگ بۆ ئەوەش پەنای بۆ کۆریای باکوور بردووە".


ئەمڕۆ دووشەممە، مارک روتە ئەمینداری گشتی رێکخراوی ناتۆ رایگەیاند، ڤلادیمیر پوتنی سەرۆکی روسیا بێهیوا بووە لە بردنەوەی جەنگەکەی لەگەڵ ئۆکرانیا و داوای هاوکاری سەربازی لە کۆریای باکوور کردووە و سەربازانی ئەو وڵاتە لە ئۆکرانیا شەڕدەکەن.

باسی لەوەش کردووە، هاوکارییەکانی روسیا و کۆریای باکوور لە زیادبووندایە و کۆریای باکوور سەربازانی ناردووەتە ئۆکرانیا بۆ جەنگ و لە بەرەکانی کۆرسک جێگیرکراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، جەنگی روسیا و ئۆکرانیا نزیکەی سێ ساڵە بەردەوامی هەیە و بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە روسیا داوا دەکات سەرجەم ئەو خاکەی پێندرێت کە سەربازانی وڵاتەکەی لە ماوەی جەنگدا دەستیان بەسەردا گرتووە و ئۆکرانیا پەشیمان ببێتەوە لە بەئەندامبوون لە ناتۆ، لە وەڵامیشدا ئۆکرانیا دەڵێت، سازش لەسەر خاکی وڵاتەکەیان ناکەن.













گەلەری