سەردێڕ:

لەگەڵ داخستنی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

PM:04:44:27/10/2024

16680 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار دینار مامەڵەی پێوە کرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان، نرخەکەی دابەزینی بە خۆیەوە بینی.

هاوکات، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی ئەلیکترۆنیی دراوە بیانییەکانەوە بڵاوی کردەوە، بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا ٢٦٧ ملیۆن و ٥٠٩ هەزار و ٤٩٢ دۆلاریان بە شێوەی کاش و حەواڵە بە گەشتیاران و بازرگانان فرۆشتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو بڕە، ٢٦١ ملیۆن و ٥٠٩ هەزار و ٤٩٢ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە و تەنها شەش ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

لەلایەکی دیکەشەوە، بانکی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران، لقی نوێیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی کردووەتەوە و دەست بە فرۆشتنی دۆلار دەکەن بەو توێژە.

ئەوەش خرابووە روو، هەر گەشیارێک کە داواکاری پێشکەش کردووە بە نوسینگەکان و بانکەکان، لەکاتی سەردانیکردنی فڕۆکەخانە و بەر لەوەی گەشت بکات سەردانی سەکۆکان دەکات و بەو پسوڵەیەی وەریگرتووە بڕی پارەکەی پێدەدرێت بەمەرجێک کە لە سێ هەزار دۆلار زیاتر نەبێت.













گەلەری