AM:10:35:27/10/2024
1952 جار خوێندراوەتەوە
هێزەکانی سووریای دیموکرات ناسراو بە هەسەدە لە مەنبج هێرشیان کردە سەر سوپای تورکیا و حەوت سەربازی ئەو وڵاتەیان کوشت.
ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبج کە سەربە هێزەکانی سوریای دیموکراتە رایانگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی چەند رۆژی رابردووی تورکیا، بە چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر سوپای تورکیا لە سنووری مەنبج و حەوت سەربازی تورکیایان کوشتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە هێرشەکەیاندا تۆپبارانی چوار بنکەی
سوپای تورکیایان لە باکووری مەنبج کردووە جگە لە کوژراوەکانیش ژمارەیەکی تر سەربازی
تورکاییان بریندار کردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا تورکیا لە رێگەی
درۆن و فڕۆکەی جەنگییەوە چەندین ناوچەیان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد و بەهۆیەوە
١٧ کەس کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون.