PM:10:55:26/10/2024
5568 جار خوێندراوەتەوە
جارێکی دیکە بە بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دواخرا. نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیاربوو سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ بکرێت بەڵام بە بڕیارێک دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار.
نێچیرڤان رەئوف نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەرچەندە بڕیابوو سبەی یەکشەممە ٢٧ـی ١٠ مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەست لە پەروەردەی چەمچەماڵ دابەش بکرێت، بەڵام بە بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر دابەشکردنی مووچە دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار.
ئاماژەی
بەوەش کرد، لە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردووەوە پارەی پێویست بۆ مووچەی
مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری سلێمانی و دهۆک و هەولێر و هەڵەبجە دابین کراوە بەڵام
بە بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر دابەشکردنی مووچەکانیان دواخراوە.
ئەوەشی خستە روو، لەپاڵ دواخستنی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ، تا ئێستا مووچەی مانگی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە.
باسی لەوەش
کرد، ئەو بڕیارە لەکاتێکدایە کە پێش هەڵبژاردن بەڵێنیان دابوو مووچەی مانگی نۆی
مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مامۆستایانی هەمیشەیی دابەش بکرێت، ئەگەرچی
مامەڵەکانیشیان تەواو نەکرابێت، بەڵام تا ئێستا مووچەکانیان دابەش نەکراوە.
محەمەد
عەدنان – کفری