PM:10:29:26/10/2024
940 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی راگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتوودا لوتکەیەکی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی هەوڵەکانی پێکهێنانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچێت.
ئەو چاوگە ئاماژەی بەوەش کردووە، لوتکەکە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و زیاتر لە ٥٠ وڵات ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن تێیدا دەربڕیوە.
باسی لەوەش
کرد، ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل یەکێک دەبێت لە تەوەرە گرنگەکانی
گفتوگۆکان و وڵاتی ئوردن هەوڵی جددی دەدات بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی گونجاو بۆ
راگرتنی جەنگەکە لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکادا دەدات.
لای خۆشییەوە،
محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیەجەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستی وەستاندنی
جەنگی غەززە و ئاڵۆزییەکانی باشووری لوبنان و سوریا، هاوکات ئاسانکاریکردن بۆ
هاتنە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.