سەردێڕ:

ئێران: دوو سەرباز لە هێرشەکەی شەوی رابردوودا گیانیان لەدەستداوە

AM:11:37:26/10/2024

6776 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئێران رایگەیاند، لە هێرشەکەی شەوی رابردووی ئیسرائیلدا دوو سەربازیان گیانیان لەدەستداوە.هاوکات وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، زیانەکانی هێرشەکە سنوردارن.


ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئێران لە راگەیەندروێکدا باسی لەوە کردووە، لە هێرشەکەی شەوی رابردووی ئیسرائیلدا دوو سەربازیان گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات، فاتیمە موهاجەرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران باسی لەوە کرد، زیانەکان هێرشەکە سنوردارن و بەربەچی هێرشەکان دراوەتەوە. 
شەوی رابردوو بە زیاتر لە ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ٢٠ ئامانج لە رۆژئاوا و باشووری ئێران و چاوگێک لە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بە ئاژانسی تەنسیمی راگەیاندووە، ئێران ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل
.

باسی لەوەش کردووە، ئێران مافی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی هەیە و بێگومان ئیسرائیل وەڵامێکی گونجاو وەردەگرێت.

لە بەرامبەریشدا دانیا هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەوەی خستووەتە روو، هیرشەکانیان سەرکەوتوو بووە و مافی ئەوەیان پارێزگاری لە سەروەری و ئاسایشی وڵاتەکەیان بکەن و ئێران بووەتە هەڕەشە و ئیسرائیل وەڵامی هەڕەشەکان دەداتەوە.

لە دوای هێرشەکان سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی کردەوە، بە سەرکەوتوویی بەرپەچی هەموو هێرشەکانی ئیسرائیلیان داوەتەوە و هێرشەکان پوچەڵکراونەتەوە و وەڵامیشیان دەبێت.













گەلەری