سەردێڕ:

لە ماوەی ٢٢ رۆژدا لە باکووری غەززە ٨٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە

AM:10:55:26/10/2024

780 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی میدیا عەرەبییەکان لە ماوەی ٢٢ رۆژدا بەهۆی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی ئیسرائیلەوە لە باکووری غەززە ٨٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و سەرجەم کارمەندانی نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لەلایەن ئیسرائیلەوە دەسگیرکراون.


ئەمڕۆ شەممە، میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردووەتەوە، لە ماوەی ٢٢ رۆژدا بەهۆی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی ئیسرائیلەوە لە باکووری غەززە ٨٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی ئەوەی سەرجەم کارمەندانی نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لەلایەن ئیسرائیلەوە دەسگیرکراون ناتوانرێت هاوکاری تەندروستی پێیوست بگەیەنرێتە بریندارەکان.

باسیان لەوەش کردووە، سەرجەم کارمەندانی نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لەلایەن ئیسرائیلەوە دەسگیرکراون و تەنها بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە و یەک پەرستاری کچ و پاککەرەوەیەک لە نەخۆشخانەکەدا ماونەتەوە و ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر دۆخی تەندروستی بریندارەکان دروست کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، جگە لە ئاگری جەنگ و بۆردوومانەکان نەبوونی هاوکاری مرۆیی و تەندروستی بووتە کێشەیەکی دیکە بۆ فەڵەستینییەکان و نەخۆشی پێست لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە و هۆشداری توند دەدرێت لەبارەی تەندروستی ئاوارەکانەوە.













گەلەری