زۆربوونی سامانی ئیلۆن مەسک کە بە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ناسراوە، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر تەواوی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد، بە شێوەیەک کە تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بەهۆى بەرزبوونەوەى بەهاى پشکەکانى کۆمپانیاى تێسلا، ٣٣ ملیار دۆلار چووە سەر سامانەکەی.
زۆربوونی سامانی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر تەواوی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، پشكەكانی كۆمپانیاى تێسلاىئیلۆن مەسک تەنها لە ماوەی٢٤کاتژمێردابە
رێژەی نزیكەی ٢٢٪ بەرز بووەوە.
باس لەوەش کراوە، لە ماوەی زیاتر لە یەك دەیەی رابردوودا ئەمە
باشترین ئاستی رۆژانە بووە کە کۆمپانیاکە بەدەستی هێناوە، بەجۆرێک لەماوەی چەند
كاتژمێرێكدا بڕی ٣٣ ملیار و٥٠٠ ملیۆن دۆلار
چووەتە سەر سامانەکەى ئیلۆن مەسک بەمەش هێندەی تر پێگەی خۆی وەكو دەوڵەمەندترین
کەسی جیهان بەهێزتر کردووەو قەبارەی سامانەكەی بۆ ٢٧٠ ملیار دۆلار بەرز بووەتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەرزبوونەوەی پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا بەهۆی
راپۆرتێکی داهاتی کۆمپانیاکەوە بووە کە تێیدا باسی لەوە کردووە گەشەی
کۆمپانیاکە لە ساڵی داهاتوودا ٢٠٪ بۆ ٣٠٪ دەبێت.
ئیلۆن مەسک ساڵی ١٩٧١ لە ئەفریقای باشوور لەدایک بووە، لە ساڵی ٢٠٢١ـدا بوو بە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان. مەسک هاوبەشی
دامەزراندنی کۆمپانیای پارەدانی ئەلیکترۆنی پەیپاڵ بووە و لە ئێستاشدا خاوەنى چەندین کۆمپانیاى وەکوسپەیس ئێکسی بەرهەمهێنەری کەشتیی ئاسمانی و کۆمپانیاى تێسلاى
بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی کارەبایی، هەروەها خاوەنى تۆڕی کۆمەڵایەتىئێکسە کە پێشتر ناوی تویتەر بوو.