سەردێڕ:

هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ناوچە جێناکۆکەکان دەدات

PM:10:44:24/10/2024

1508 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو کۆدەبێتەوە بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا و یەکێک لە پڕۆژە یاساکان تایبەتە بە ناوچە جێناکۆکەکان.


به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ـی ئەم مانگە پەرلەمان کۆدەبێتەوە و یەکێک لەو پڕۆژە یاسایانەى دەنگدانى بۆ دەکرێت دەربارەی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و ماڵەکانە بۆ خاوه‌نه‌ ره‌سه‌نه‌كانیان (بە تایبەتیش لە ناوچە جێناکۆکەکان)، كه‌ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته‌ به ‌بڕیاره‌كانی رژێمی پێشووی عێراق.

هەر لە دانیشتنەکەدا، بڕیارە ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای ‌پێشنیازکراوی باری كه‌سێتی بدرێت، جگه‌ له‌وه‌ش پەرلەمان دەنگ دەدات له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری دووه‌می یاسای لێبوردنی گشتی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، یاسای گەڕاندنەوەى موڵکەکان لەلایەن کوردەوە پشتیوانى لێدەکرێت، یاسای باری کەسێتى لەلایەن شیعەکان و یاسای لێبوردنی گشتى لەلایەن سوننەکانەوە پشتگیری لێدەکرێت و ساڵانێکی زۆرە ئەم پڕۆژە یاسایانە بە کراوەیی بەجێهێڵدراون.













گەلەری