خەمۆکیی وەرزی کە بە تێکچوونی سۆزداریی وەرزی ناسراوە، جۆرێکە لە خەمۆکی کە لە کاتێکی دیاریکراوی ساڵدا روو دەدات، بە زۆری لە وەرزی زستاندا کە کاتژمێرەکانی رۆژ کورتترە.
نیشانەکانی خەمۆکیی وەرزی بریتین لە هەستکردن بە دڵتەنگی یان بێهیوایی، کەمی وزە، گۆڕانکاری لە خەو و ئارەزووی خواردن و لەدەستدانی ئارەزووی ئەو چالاکییانەی کە پێشتر چێژت لێ دەبینی و ئێستا بەزۆر چێژیان لێ وەردەگریت.
لە ماڵپەری clevelandclinic ئاماژە بە چەند هۆکار و چارەسەرێک کراوە، بریتین
لە:
١. چارەسەری رووناکی، زۆرجار ئەم حاڵەتە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی تیشکی خۆرەوە
هەیە لە مانگەکانی پایز و زستاندا، چارەسەری رووناکی بریتییە لە دانیشتن لە بەر خۆردا
بە شێوەیەکی گشتی بۆ ماوەی نزیکەی ٢٠-٣٠ خولەک هەموو بەیانیەک.
٢.دژە خەمۆکی، رەنگە رێگرییکەری هەڵبژێردراوی دەرمان بریتی بێت لە دەرمانەکانی
(سیرۆتۆنین (SSRI) وەک فلۆکستین (Prozac) یان سێرترالین (Zoloft) بۆ یارمەتیدان لە رێکخستنی باری دەروونی کە دەبێت لەلایەن پسپۆری تایبەتەوە
ئەم دەرمانانە بنووسرێت.
٣. تەواوکەری ڤیتامین دی، هەندێک کەسی تووشبوو بەم نەخۆشییە دەرکەوتووە کە رێژەی
ڤیتامین دییان کەم دەبێتەوە، تەواوکەری ڤیتامین دی لەوانەیە یارمەتیدەر
بێت بۆ باشترکردنی باری دەروونی.
٤. گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان وەک وەرزشکردن چالاکیی جەستەیی بەردەوام، دەتوانێت
یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی.